AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٣ ٢١:٢٢

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕاگەیێندرا؛

کاردانەوەی حیزبوڵا بە داخرانی ماڵپەڕەکانی بەرخۆدان

کاردانەوەی حیزبوڵا بە داخرانی ماڵپەڕەکانی بەرخۆدان

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: داخرانی ماڵپەڕەکانی بەرخۆدان لە لایەن ئەمریکاوە جینایەتە و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ تیشکی راستی بشارێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گویرەی هەواڵدەری سەما، محەمەد عەفیف بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی حیزبوڵای لوبنان کاردانەوەی بە کردەوەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا سەبارەت بە داخرانی ماڵپەڕەکانی حیزبوڵا نیشان دا و ئیدانەی کرد.

ئەو ڕایگەیاند: ئەوەی دەوڵەتی ئەمریکا ئەنجامی داوە، جەنایەتە و نیشاندەری سیاسەتە سەرکۆنەکەرەکانی ئازادی بیروڕا لە لایەن واشینتۆنە.

محەمەد عەفیف هەروەها وتوویە: ئەمریکا بەم کارە نەشیاوە، حەقیقەتی تاوان و جەنایەتەکانی واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی دژی خەڵکی مەزڵۆمی فەلەستین و یەمەن ئاشکرا کرد.

ناوبراو وتیشی: حیزبوڵا لە گەڵ ماڵپەڕەکانی بەرخۆدان هاودەنگە و پشتیوانی لەوان دەکات ئەو ماڵپەڕانەی هیچ دەسەلاتێک ناتوانێ ئەو تیشکی حەقیقەتەی ئەوان بڵاوی دەکەنەوە، بیشارێتەوە.

News ID 37920

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha