AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٨ ٠٧:٢٣

ئەمریکا پەردەپۆشیی دەکات؛

ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان

ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان

وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی سادقونی عێراق وتی: ئەمریکا بە گوشارهێنان بۆ سەر دەوڵەتی بەغدا, ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومریە نیوز, مەحموود ئەلڕەبیعی وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی سادقون لەم بارەوە وتی: لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان وەکوو شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس بە ئاکام گەیشتووە بەڵام ئەمریکییەکان لە رێگای گوشارهێنان بۆ سەر بەغدا ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

ئەو وتیشی: واشینتۆن نایەوێ دەوڵەت ناوی بکەرانی ئەو کردەوە نەشیاوە بڵاو بکرێتەوە بەڵام ئەمە داواکاری خەڵک و پارلەمانی عێراقە کە ئەو ناوانە بڵاو بکرێنەوە.

شیاوی ئاماژەیە بەفرانباری ۱۳۹۸ شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی و ئاشکرا ئوتۆمبێلی شەهید حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندسیان کردە ئامانج و ئەو بەڕێزانە و هاوڕێیانی دیکەیان شەهید کرد .

News ID 37815

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha