بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی وتی: نابێ هەژاری، بێکاری و کێشەکانیتر ڕوومەتی پارێزگای ئێران خراپ بکات. ئیلام دەتوانێ ئەم دۆخە تێپەڕ کات و کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و گەشتیاری لە پارێزگا چالاک بکرێتەوە.
ئەو وتیشی: بەشێکی زۆر لە پاشکەوتی نەوت و گازی وڵات لەم پارێزگایە دایە بۆیە بە بۆنەی بوونی ئەم سامانە نابێ خەڵکی ئەو پارێزگا لە هەژاریدا بژین و بەشێک لە داهاتی نەوت و گازی ئیلام دەبێ بۆ گەشەی پارێزگا تەرخان بکرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: کێشەی ژینگەیی و خاک و خۆڵ خەڵکی ئەم پارێزگایە ئازار ئەدات گەرچی بەشێکی ئەم کێشەیە بۆ عێراق دەگەڕێتەوە بەڵام دەبێ ئێمەش هەوڵ بدەین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین و دەبێ دارستانی بەڕووەکانی پارێزگا بپارێزین.
هەروەها ڕوونی کردەوە: گەشتیاری تەندروستی و ڕێگاوبانی ئیلام یەکێکیتر لە پێداویستییەکانی تری ئەم پارێزگایە و دەبێ کێشەکانی ئەم بوارانەش چارەسەر بکرێت.
ڕەییسی لە کۆتاییشدا داکۆکی کرد: بێگومان بەشداری خەڵکی ئەم پارێزگا لە هەڵبژاردنەکان گەشەی هەناردە کردن، گەشەی بەرهەم هێنان و چارەسەر کردنی کێشەی بێکاری بەدواوە دەبێت.
Your Comment