بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی, کتێبی «ڕاسی ناوچەی لەیلاخ» بەرهەمی ٨ ساڵ هەوڵ و کۆکردنەوە و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی ئیبراهیم ئهحمەدییە کە وەکوو پڕۆژەیەکی توێژینەوەیی لەلایەن توێژینەوەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستانەوە، لە چاپ دراوە.
ئەم کتێبە سێ بەرگییە کە "١٧٠٠" لاپەڕەیە، پێکهاتووە لە چیرۆک و ئەفسانەگەلی ناوچەی لەیلاخ کە "۳۳۷" چیرۆکی لە خۆگرتووە کە بۆ وتنەوەی ئەم چیرۆک و ئەفسانەگەلە" ۱۰۶" حیکایەت بێژ و ڕاسبێژی ناوچەی لەیلاخ بەشدارییان کردووە کە بوونەتە هەوێنێک بۆ بەپێزترکردنی ئەم بەرهەمە و گەیانێکی دووبارە بە ڕۆحی فۆلکلۆری کوردیدا.
ئیبراهیم ئەحمەدی وەک لێکۆڵەرێکی بواری وێژەی زارەکی و فۆلکلۆر چەندین بەرهەمی بەپیزی لەم بوارەدا کۆکردوەتەوە و لەچاپی داوە بەرهەمەکانی ئەمانەن:
فەرهەنگی کینایە، فەرهەنگی لێکچواندن(تشبیە)لە پەندی پیشینیان, فەرهەنگی دەنگەناو لە زمانی کوردیدا، ئەوە چییە(چیستان) مەتەڵ بۆمنداڵان, فەرهەنگی زیوەری زمان، فەرهەنگی مەتەڵ.
Your Comment