6 حەشارگەی داعش لە سامڕا دۆزرایەوە و تێکشکێندرا

هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای ئەنجامی زنجیرە ئۆپراسیۆنێک شەش حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە باشووری سامڕایان دۆزیەوە و تێکیانشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا عێراقییەکان، مێدیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە ئەو هێزانە دوێنێ شەممە تیرۆریستێکی داعشیان کوشتووە.

هەندێک ڕاپۆرت باس لە ئەوە دەکەن کە دوای ئۆپراسیۆنەکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی شەش حەشارگەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە باشووری سامڕا دۆزرایەوە و تێکشکان.

هەروەها بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی تیپی 41 ی حەشد لە هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سوپای عێراق توانیان چەندین چەکداری داعش لە ناوچەی سەراء لە ناوچەی یەسریب بکوژن.

News Code 37642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =