بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بۆ تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا بەڕێوە چوو، وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین سەفەری خۆی بۆ دیمەشق بەڵێنی تاران بۆ پاڵپشتی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریای بە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و هیوای خواست کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی سووریا بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوە بچێت.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان درێژەی دا: ئێران هەر پابەندی چآرەسەری ئاشتیخوازانەی قەیرانی سووریایە و پێێ وایە هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دوایی کومیتەی دەستووری ئەو ولاتە، ئەبێ هەوڵی کاریگەر بۆ مسگەر کردنی یەکگرتوویی، یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا بدرێت.
تەخت ڕەوانچی داوای لابردنی گەمارۆکان لەسەر سووریای کرد و هەروەها جەختی کرد کە پاڵپشتی کردن لە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەبێ کۆتایی بێت و هەروەها داوای کۆتایی هێنان بە داگیر کرانی خاکی سووریا، چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە، دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە جودایی خوازیی و ڕێگری لە پێشێل کرانی سەروەریی بەتایبەتی لەلایەن ئیسرایلی کرد و وتی ئێران هەر جۆرە دەستدرێژییەک بە توندی ئیدانە دەکات.
Your Comment