بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی ئاسمانی و دەریایی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکان لە کەرت یغەززە و کوشتوبڕی ژنان و منداڵانای بێ تاوانی فەلەستینی لە حاڵێکدا دەچێتە ناو یازدەیەمین ڕۆژەوە کە ئیسرائیل لە هەوڵدایە وەکوو پێشەکییەک بۆ ئاگربڕی غەززە، هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکانی خۆی دژی ناوچە نیشتەجێیی و کشتوکاڵییەکان ئەو ناوچە چڕ بکاتەوە.
ڕژێمی زایۆنستی ڕێگری لە چوونی پزیشکانی بێ سنوور بۆ ناو غەزە دەکات
ڕژیمی زایۆنی لە درێژەی سیاسەتە دژبەرانەکانی خۆیدا ڕێگری لە چوونی پزیشکانی بێ سنوور بۆ ناو غەزە دەکات.
گومەزی ئاسنین کرایە ئامانج
گوردانەکانی عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە یەکێک لە باترییەکانی سیستەمی بەرگریی گومەزی ئاسنینیان لە نزیکی ناحل عوز کردووە ئامانجی خومپارە. سەرچاوە عیبرییەکانش رایانگەیاندووە یەکێک لە مووشەکەکان لە "بئر السبع" لە گەڵ ئامانجێکیان داوە.
زەنگی مەترسی لە بئرالسبع، ئەشکلون و زیکیم لێدرا
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە زەنگی مەترسی لە بئرالسبع، ئەشکلون و زیکیم بە دەنگ هاتووە.
ژمارەی شەهیدانی غەززە 230 کەس لەوانە 65 منداڵ
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە لە ماوەی 11 ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتووەتە 230 کەس.
لە نێوان شەهیداندا 65 منداڵ و 39 ژن هەیە. هەروەها ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 1710 کەس.
پاسی هەڵگری سەربازانی زایۆنی کرایە ئامانج
کەتیبەی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، پاسی هەڵگری سەربازانی زایۆنی لە نزیکی بنکەی سەربازیی زیکیم لە باکووری غەززە کردە ئامانجی موشەک.
حەماس و جەهادی ئیسلامی 4000 مووشەکیان بەرەو ئیسرائیل هاویشت
ئافر گندلمان وتەبێژی بنکەی سەرۆک وەزیریی ئیسرائیل لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی کە دوو بزووتنەوەی فەلەستینی حەماس و جەهادی ئیسلامی نزیک بە 4000 مووشەکیان لە غەززەوە بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە.
هێزەکانی بەرخۆدان بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیان کردە ئامانج
کەتیبەکانی قسام، لقی سەربازی بزووتنەوەی بەرخۆدانی حەماس، ڕایگەیاند کە دوو بنکەی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل، حتسریم و تل نوفیان بە چەند مووشەک کردووەتە ئامانج.
هاویشتنی مووشەکەکانی بەرخۆدان بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان
مێدیا فەلەستینییەکان لە شەپۆلێکی نوێی ئۆپراسیۆنی مووشەکی گرووپەکانی بەرخۆدانی کەرت یغەززە دژی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان هەواڵیان دا. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە شارۆچکەکانی ناحال عوز، نقب، بئر سبع و ئوفاکیم ئاژیری هۆشدا بڵاو کراوەتەوە.
Your Comment