بە پێی هەواڵی مێهر، حامد جۆڵایی لەم بارەوە وتی: دووهەمین قۆناغی ئوردوی یانەی نەتەوەیی هەندباڵی کچانی وڵاتمان 26 تا 31ی گوڵان بە بەشداری 26 هەندباڵیست لە ئەراک بەڕێوە دەچێت.
ئەو وتیشی: یاریزانان لە لایەن کادیری فەنی هەندباڵی وڵاتەوە بانگهێشت کراون کە هانیە شاوەیسی لە کوردستانەوە تێیدا بەشدارە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: یانەی نەتەوەیی هەندباڵی کچانی تازەلاوی وڵاتمان خۆیان بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکانی قارەمانی ئاسیا ئامادە دەکەن.
Your Comment