AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٨ ٠٦:٤٨

سەرۆکی چاودێری مافی مرۆڤ لە وتوێژ لە گەڵ مێهر؛

ئیسرائیل تاوانی ڕەگەز‌پەرەستی دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدات

ئیسرائیل تاوانی ڕەگەز‌پەرەستی دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدات

سەرۆکی چاودێریی مافی مرۆڤ دەڵێت: هێرشی نوێی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فەلستین، ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ئەم ڕێکخراوەیە سەبارەت بەوەی کە زایۆنیستەکان تاوانی ڕەگەز پەرەستانە دژی فەلستینییەکان ئەنجام ئەدەن، دەسەلمێنێ.

بە پێی هەواڵی مێهر، قۆناغی نوێی هێرشی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ غەزە لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و لەوانە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکوو سەرترین ڕێکخراوەی بەرپرس لە دابین کردنی ئاسایش هیچ کردەوەیەکی کاریگەریان لە بەرانبەر ئەم هێرشە دڕندانە نەبووە.
شەوی پێشوو ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێکی بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی نێوان ڕژیمی زایۆنی و فەلستینییەکان بەڕێوە برد کە بە هۆی کردەوە تێکدەرانەکانی ڕژیمی زایۆنی بێ ئاکام مایەوە.
لەم دۆخەشدا ئاژانسی یارمەتیدەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە 38 هەزار فەلستینی لە غەزە پەنایان بردۆتە قوتابخانەکان. وەزارەتی تەندورستی غەزەش ڕایگەیاندووە: ژمارەی شەهیدە فەلستینییەکان لە هێرشەکانی ڕژیمی داگیرکەر گەیشتە 200 کەس و هەروەها 1300 فەلستینی بریندار بوون.
ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بۆ هەشتەمین ڕۆژ درێژە بە دەستدرێژییە دڕندانەکانی خۆی لە غەزە ئەدات. دوو ڕۆژ لەوەپێش شارەوانی جبالییە لە غەزە ڕایگەیاند کە پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ هێڵەکانی ئاوگەیاندن، ئاوی 10 هەزار ماڵ لە غەزە قەتع بووە.
کێنت ڕاس سەرۆکی چاودێریی مافی مرۆڤ لە وتوێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی وتی: کێشەیەک کە لە گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستی پێ کرد، ئاکاری دژبەرانەی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی وێنا کرد. هەندێ ئاکاری ئیسرائیل بووە هۆی ئەوەی ڕێکخراوەی چاودێریی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی خۆیدا بڵێت ئیسرائیل تاوانی ڕەگەز‌پەرەستی دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدات.
هەروەها وتیشی: ئیسرائیل خەریکی پڕوپاگەندە سەبارەت بە هێرشی مووشەکی گرووپە فەلستینییەکانە بەڵام ئەم هێرشانە ناتوانێکردەوەکانی ئیسرائیل بشارێتەوە.
سەرۆکی چاودێری مافی مرۆڤ لە وەڵام دانەوە بەم پرسیارە کە بۆچی وڵاتە ڕۆژاواییەکان وەکوو ئەمریکا، ئاڵمان، فەڕانسە و ئینگلیس کردەوەیەکیان بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی نەبووە، خۆی بوارد.

News ID 37362

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha