بە پێی هەواڵی مێهر، دوێنێ کابول پایتەختی ئەفغانستان بینەری سێ تەقینەوەی بەهێز بوو کە خەڵکی ئەو وڵاتەی تووشی شۆکێکی گەورە کرد و دەنگدانەوەی زۆری لە میدیاکانی جیهاندا بوو.
لەم ڕووداوەدا تا ئێستا 58 کەس شەهید بوون کە جگە لە 8 کەسیان، ئەوانی دیکە کچانی قوتابخانەی سەیدوشوهەدا بوون. زیاتر لە 150 کەسیش لەم ڕووداوەدا بریندار بوون و ڕێژەی قوربانیان خەریکە زۆرتر دەبێتەوە. ژمارەیەک لە بنەماڵەکانیش تا ئێستاش بەدوای تەرمی منداڵاکانیاندا دەگەڕێن.
لەو وێنانەی کە لەم ڕووداوە بڵاو بوونەتەوە، کتێبێکی جوغرافیا دەبینرێت کە بۆتە هێمای دەرد و ڕەنجی خەڵکی ئەفغانستان. بێگومان ئەمە ڕووداوێکی تیرۆریستییە و نیشاندەری ئەنقەست بوونی ئەو ڕووداوانە بۆ بەربڵاو کردنەوەی قەیرانەکانە.
دەوڵەتی کابول دەیەوێ بەرپرسیاریەتی ئەم ڕووداوە بخاتە ئەستۆی تاڵەبان بەڵام تاڵەبان ڕەتی دەکاتەوە و تەنانەت ئەم ڕووداوەش ئیدانە دەکات و ڕایدەگەینێ: داعش بەرپرسی ئەم ڕووداوەیە.
هیچ گرووپێک بەر پرسیارێتی ناگرێت
ئەوەی کە هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشە لە ئەستۆ ناگرێت، جێ سەرنجە. وێدەچێ هاوکات لە گەڵ چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان، هەندێ لایەن و گرووپ دەیانەوێ دابین کردنی ئاسایش و هێمنایەتی ئەو وڵاتە نامومکین نیشان بدەن.
لە لایەکەوە دەوترێ جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژی سەربازی بە پەلەیە و لە لایەکیترەوە بەرپرسانی دەوڵەتی واشنتۆن دەیانەوێ ئەوە بسەلمێنن کە بە بێ بوونی سەربازانی ئەمریکیی، ئەو وڵاتە دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و قەیران.
لە لایەکیترەوە، دانوستانەکان گەیشتۆتە بنبەستێک کە بە هۆی بەڕێوە نەبردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی نێوان تاڵەبان و واشینتۆن لە فێڤریەی 2020، ڕووی داوە. بە پێی ئەم ڕێککەوتنە بریار بوو سەربازە بیانییەکان تاکوو سەرەتای مانگی مەی 2022، ڕەوتی چوونە دەرەوە لە خاکی ئەفغانستان بە کۆتایی بگەینن لە حاڵێکدا کە واشنتۆن ئەم ڕەوتەی درەنگ دەست پێکردووە.
Your Comment