بە پێی هەواڵی مێهر، تاهیر عەبدۆڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: گەشتی فڕۆکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستی پێ کردووە و کاتژمیر ٢٣ ڕۆژی یەکشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٠، فڕۆکەی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.
ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش لەم بارەوە وتی: لە سەر دەستپێکی دووبارەی فڕین لە نێوان هەولێر و ئێران ڕێککەوتن کراوە و ئیستا بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە.
Your Comment