AP ١٤٠٠ گوڵان ٦ ١٣:٢٠

ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا;

وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سبەینێ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران دوای گەیشتنی بە بەغدای پایتەختی عێراق ڕایگەیاند کە سبەی دەچێتە هەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف جەختی کرد: بۆ سەفەرێکی درێژ لە بەغدام، جگە لە بەرپرسانی عێراق لەگەڵ پارتەکانی عێراقیش دیدارم دەبێت. سبەی سەفەری هەرێمی کوردستان دەکەم.

زەریف ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە دیدار دەکات.

سبەینێ سێشەمە لە هەولێر دەبێت و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان, سەرۆکی حکومەت و مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی کۆدەبێتەوە.

News ID 37021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha