بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی گەییشتنی بۆ عێراق لە شوێنی شەهید بوونی شەهیدان ئەبوو مەهدی موهەندیس و سەردار سولەیمانی ئامادە بوو و ڕێزی لێیان گرت.
ناوبراو وتی:عێراق یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی دراوسێی ئێمەیە. پێوەندی زۆر نزیکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیە.
وەزیری دەرەوە وتیشی: خەڵکی عێراق و ئێران لە بەرانبەر دوژمانی هاوبەش لە سەددامەوە بگرە تا داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن. هاوکاری سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی هاوبەشمان هەیە و شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نمانەی بەرخۆدان بۆ ئەو دوو وڵاتەیە.
زەریف جەختی کرد: بۆ سەفەرێکی درێژ لە بەغدام، جگە لە بەرپرسانی عێراق لەگەڵ پارتەکانی عێراقیش دیدارم دەبێت. سبەی سەفەری هەرێمی کوردستان دەکەم.
Your Comment