AP ١٤٠٠ گوڵان ٥ ١٢:٢٩

ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن;

زانیاری ورد سەبارەت دەنگۆی هێرش بۆ سەر پاپۆڕێکی ئێرانی لە سووریا

زانیاری ورد سەبارەت دەنگۆی هێرش بۆ سەر پاپۆڕێکی ئێرانی لە سووریا

سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیاری ورد لەسەر دەنگی هێرش بۆ سەر پاپۆڕێکی ئێرانی لە بەندەری بانیاسی سووریا بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە: پاپۆڕەکە کانتینربەر نەبووە و پاپۆڕێکی نەوتکێشی بچووک بووە کە وەکوو پاپۆڕێک بۆ گواستنەوەی نەوت لە نەوتهەڵگرە گەورەکانەوە بۆ بەندەر لێی کەڵکوەرگیراوە.

هەروەها درێژەی داوە: پاپۆرەکە، هی وڵاتی پانامایە و بە ئاڵای ئەو وڵاتەوە لە ئەو لایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە لە ئەو بەندەرە ئیشی کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەو پاپۆڕە بەهۆی تەقینەوەی بتڵی ئۆکسیژن و یان ئاگر کوژاندنەوە، تووشی ڕووداو هاتووە کە دەستبەجێ کۆنترۆڵ کراوە و کوژاوەتەوە.

News Code 37001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha