بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ 32 ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، کە لەلایەن رژێمی پێشوی بەعسی رووخاوەوە بەسەر گەلی کورد-دا هێنرا و هه‌زاران كه‌س شه‌هید و بێسه‌روشوێنکران و هه‌زاران گوندیشی وێرانكران.
لەو جەنایەتەدا جگە لە ڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی پشتیوانی سەدام حسێن, هه‌شت فه‌یله‌قی سوپای عێراق و نزیكه‌ی 300 هه‌زار سیخور به‌شدارییان تیادا کرد.
کارەساتی ئەنفال ناسراوە بە جینۆسایدی کورد، کۆمەڵکوژییەک بو بەسەر کوردەکاندا ھات لە عێراق، کورد جینۆسایدکرا لەلایەن کەسێک کە سەرۆکی حزبی بەعسی عێراق بو، بە ناوی سەدام حوسێن.
پڕۆسەکانی ئەنفال لەلایەن عەلی حەسەن ئەلمەجید سەرپەرشتی دەکرا، قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوی ئه‌نفالی ساڵی 1988 له‌كۆتاییه‌كانی مانگی (شوبات/2) ده‌ستیپێكرد، تا 19ی (ئازار /3) به‌رده‌وام بوو، كه ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی، سه‌رگه‌ڵو، به‌رگه‌ڵو، چوارتا، ماوه‌ت و سورداشی گرته‌وه، چه‌ندین گوند له‌و شاڵاوه‌دا له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه.
قۆناغی دووه‌می ئه‌نفال، بۆ سه‌رناوچه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ و عه‌ربه‌ت و به‌شێك له شاره‌زوور بوو كه له 23ی (ئازار/3) ده‌ستیپێكرد له دوی (نیسان/4) ئه‌و قۆناغه كۆتایی هات، كه تێیدا به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین گوند له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانهوهو وێرانكران.
قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال، له حه‌وت بۆ 20ی (نیسان/4) به‌رده‌وام بوو، كه ناوچه‌كای گه‌رمیانی گرتبوه‌وه.
ئه‌نفالی چوار، له سێ بۆ 15ی (ئایار/5) بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه‌و دۆڵی زێی بچوك و گونده‌كانی كه‌ركوك و پردێ و ئاغجه‌له‌ر و چه‌چمه‌ماڵ و دوكان و كۆیه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیکەی گرته‌وه.
قۆناغی پێنج و شه‌ش و حه‌وتی ئه‌نفال له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئایار/5) بۆ 26ی (ئاب /8) به‌رده‌وام بوو، ئه‌م قۆناغانه‌ی ئه‌نفال ناوچه‌كانی شه‌قلاوه و به‌شێك له هه‌ولێر و كۆیه‌و رانیه‌و قه‌ڵادزێ و هیران و نازه‌نین و هه‌ریر و ره‌واندز سۆران و خه‌لیفان و چیای قه‌ندیلی گرته‌وه.
قۆناغی هه‌شتی ئه‌نفال، له 25ی (ئاب/8) ده‌ستیپێكرد و له شه‌شی ئه‌یلول كۆتایی هات، ئه‌م قۆناغه ناوچه‌ی بادینانی گرته‌وه‌و سه‌دان گوند كاولكران و چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان شه‌هیدكراون.
قوربانییه‌كانی قۆناغه‌كانی ئه‌نفالی 1988و تاوانه‌كانی دیکەی به‌عس دژی به هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر له 182 هه‌زار شه‌هید و بێسه‌روشوێن بون، حكومه‌تی به‌عسی عێراق له قۆناغه‌كانی ئه‌نفالدا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گوندی له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێران‌كرد.
Your Comment