بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، موحموود واعزی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت هاوپەیوەند بە پیتاندنی 60 لەسەدی و پەیامەکەی بە جیهان وتی هاوپەیوەند بە پیتاندنی 60 لەسەد، سروشتییە کە پەیامی چالاکییەکانی ئێمە پەیامی ئاشتیخوازانەیە و هەمووی ئەو هەوڵانە لە نامەیەکدا بۆ ئاژانس راگەیێندراوە و ئامانجەکەشی دیارە.
واعزی جەختی کرد: کەواتە ئامانجی ئێمە ئاشتیخوازانەیە. لەلایەکی تریش هەرچییەک دانوستانەکان درێژ ببێتەوە گوشاری گەمارۆکان زیاتر دەبێتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی زیاترین گوشاری ترامۆ شکستی هێناوە بەڵام بە پاراستنی سنوورەکان نیشانی دەدات کە هەمان ڕێگا درێژە دەدات.
ناوبراو زیادی کرد: هەروەها هەندێک بەڵگە لەبەردەستدایە کە نیشانی دەدات ئیسرائیل لە پشت ئەو ڕووداوەوە بووە. بڕیارمان داوە کە لەسەر زنجیرەی IR6 و پیتاندنی 60 لەسەد هەندێک کار ئەنجام بدەین.
بۆچوونی ئێوە