بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد خاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە ئامادەیی تەواوی سنووروانانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکان هەواڵی دا و وتی: لە چاوپێکەوتنێکدا بینیمان هێزەکان و جیهازاتی سنوورەکان ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی سنوور هەیە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکان ئامادەیی پاراستنی ناوچەیان هەیە، ڕایگەیاند: دۆخی سنوورەکانی ئێران بە تایبەت سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوا و ئازەربایجانی رۆژاوا باشە و هێزەکانی ئیتلاعات و فەرمانبەرانی هێزی زەوینی سوپا هەموو ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی سنوورەکان جێبەجێ دەکەن.
Your Comment