AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١١ ١٤:١٣

بۆ یەکەم جار لە کاتی دەسەڵاتداری بایدن؛

ئەمریکا بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئێرانی 4 مانگ درێژ کردەوە

ئەمریکا بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئێرانی 4 مانگ درێژ کردەوە

دەوڵەتی واشنتۆن بەری کردنی عێراق بۆ کڕینی گاز و کارەبا لە ئێرانی بۆ 120 ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ڕاپۆرتی نەوتی عێراق(Iraq Oil Report) لە ڕێککەوتنی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ درێژ کردنەوەی بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی ئێران بۆ کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران لە ماوەی چوار مانگدا هەواڵی دا.

ئەمە یەکەم بەری کردنێکە کە لە سەردەمی سەرۆک کۆمار جۆبایدن بۆ عێراق لەبەرچاو گیراوە.

لوئیزا لاولاک سەرۆکی نووسینگەی واشنتۆن پۆست لە بەغدا بە گێڕانەوە لە وتەبێژی دەوڵەتی ئەمریکا، ئەو هەواڵی پشت ڕاست کردووەتەوە.

ئەم بەری کردنە 120 ڕۆژە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی بایدن هێشتا بەڵێنی خۆیی بۆ گەڕانەوەی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ نەکردووە و هیچ هەنگاوێکی بەرچآوی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران هەڵنەگرتووە.

News ID 36612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha