بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرحەد قادر لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک وتی کە هێزە عێراقییەکان ئیزنی گەڕانەوەی ئەو هێزانە نادەن و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دوور لەچاوەڕوانییە.
فەرماندەی پێشووی پۆلیسی کەرکووک زیادی کرد کە ئەوەی کە لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەوترێت و کۆبوونەوەی بنکە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێم لەوبارەوە بەس پاگەندای مێدیاییە و تا کاتێک کە ڕووداوێکی گەورە و گرینگ ڕوو نەدات، ئەو هێزانە ناتوانن بگەڕێنەوە کەرکووک.
هەروەها ئاماژەی کرد بە پێی زانیارییەکان پارتی دەیەوێت بگەڕێتەوە کەرکووک و وتی کە نەبوونی ئەو پارتە کوردییە لە کەرکووک کاریگەری نەرێنی لەسەر کوردەکان کردووە و هاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک وا هەست دەکەن کە وەکوو هاووڵاتی پلە سێ هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.
Your Comment