بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین کە دوانیوەڕۆی دوێنێ گەییشتە تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی دیدار و گفتوگۆی کرد و دوای ئەوە لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی دیداری کرد.
ناوبراو لە ڕەوتی ئەم سەفەرە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دیدار و گفتوگۆی کرد.
هەروەها سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و بە بۆنەی پەنجا ساڵەیی پێوەندیی دیپلۆماتیکی ئێران و چین، پیشانگای بەڵگەکانی پێوەندیی دوو وڵاتەکە لە انوەندی خوێندنەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرایەوە.
ئەو پیشانگا بە شێوەی هاوبەش لەلایەن محەمەد جەواد زەریف و وانگ ئی، ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی و وەزیری دەرەوەی چین کرایەوە و وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتەکە سەردانی بەشە جیاجیاکانی پیشانگاکە و بەڵگە پیشان دراوەکانیان کرد.
Your Comment