AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٤ ١٧:٣٤

لێدوانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل لەسەر تەقینەوە لە پاپۆڕی بازرگانی ئێران

لێدوانی وەزیری شەڕی ئیسرائیل لەسەر تەقینەوە لە پاپۆڕی بازرگانی ئێران

وەزیری شەڕی ئیسرائیل سەبارەت بە تەقینەوە لە پاۆپڕی بازرگانی ئێران وەلامێکی دوو واتایی دایەوە و بە بێ پشت ڕاست کردنەوە یان رەتی دەستێوەردانی ئیسرائیل لە ئەو ڕووداوە، پاگەندەی کرد ئێمە ئەبی لە هەموو بەرەکان هەوڵی پشتیوانی بدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جرۆزالیم پۆست، بنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیل، لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەڵ عامووس یادلین سەرۆکی پێشووی ئیتلاعاتی سوپای ئیسرائی هەیبوو، بە شێوەیەکی دوو واتاییەوە سەبارەت بە ئەگەری دەستێوەردانی ئەو ڕژێمە لە ڕوودانی تەقینەوە لە پاپۆری بازرگانی ئێران شارکورد قسەی کرد و لە وەڵامدانەوەی ڕوون لە ئەو پێوەندیەدا، خۆی بوارد.

ناوبراو وتی: من ناڵێم کە ئێمە چ کارێکمان ئەنجام داوە یا چ کارێکمان ئەنجام نەداوە. ئێمە ئەرکمانە کە لە هەموو بەرەکاندا، هەوڵی پاڵپشتیدەرانە ئەنجام بدەین.

شیاوی باسە کە پاپۆڕی کانتینربەری ئێران شارکورد کە هی کۆمپانیای پاپۆروانی ئێرانە ڕۆژی چوارشەممە 20 ی ڕەشەممە لە ڕێگای چوونی بەرەو ئەورووپا، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ناوەڕاست بەهۆی هاوێژرانی مادەیەکی تەقەمەنی ئاگری تێبەر بوو بەڵام خەساری گیانیی بەرنەکەوت.

News ID 36400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha