AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٢ ١٠:٣٣

خەتیب زادە:

عەرەبستان کۆتایی بە شەڕ دژی موسڵمانان و عەرەبەکان بێنێت

عەرەبستان کۆتایی  بە شەڕ دژی موسڵمانان و عەرەبەکان بێنێت

خەتیب زادە نووسی: عەرەبستان ئەبێ کوشتوبڕ ڕابگرێت و کۆتایی بهێنێت بە شەڕ دژی موسڵمانان و عەرەبەکان. شەش ساڵ ڕابوارد و خەونی پووچی داگیرکردنی سێ حەوتەیی یەمەن نەهاتە دی.

بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێکی تویتەری نووسی: عەرەبستانی سعوودی بە خستنە ژێرپێی بنەما ئەخلاقییەکان جارێکی دیکە خەڵکی یەمەن کە تووشێ قەیران هاتوون، بوردمان دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: عەرەبستان ئەبێ کوشتوبڕ ڕابگرێت و کۆتایی بهێنێت بە شەڕ دژی موسڵمانان و عەرەبەکان. شەش ساڵ ڕابوارد و خەونی پووچی داگیرکردنی سێ حەوتەیی یەمەن نەهاتە دی. کاتی ئەوە گەییشتووە کە بە خەبەر بێنەوە.

News ID 36380

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha