بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە سێزدەیەمین فێستیڤاڵی گەنجی سەربازی حەزرەتی عەلی ئەکبەر ڕایگەیاند:لە جیهانی ئەمڕۆدا زمانی زۆر زاڵە و ئەگەر کەسێک هێزی نەبێت لاواز دەمێنێتەوە.
وەزیری بەرگری وتیشی: هێزی نەرمی ئێران لایەنی جیاوازی هەیە کە دەتوانین ئاماژە بکەینە هێزی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران. گرووپەکانی بەرخۆدان میوەی هێزی نەرمی ئێرانن کە لە یەمەن، عێراق، سووریا و لوبنان ئامادەن و ئیسرائیل تامی ئەو میوەیە باس چێشتووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڕەشەی بەرپرسانی ئیسرائیل دژی ئێران، وتی: هەندێک جار ئیسرائیل لە ڕووی داماوییەوە پاگەندەیەکی بێ بنەما دەهێنێتە ئاراوە و غەڵەتی زیادە دەکەن و بە بڕوای خۆیان هەڕەشە دەکەن. ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو قسانە لە ڕووی داماوییە.
ئەمیر حاتەمی وتیشی: ڕێبەری ئێران لە هەمان ساڵانی پێشوو کە غەڵەتی زیادەیان دەکرد فەرموویان ئیسرائیل دوژمنی سەرەکی ئێمە نییە ئەوان تەنانەت لە قەبارەی ئێرانیشدا نین و دەزانن و ئەگەر نایشزانن بیزانن کە ئەگەر غەڵەتی زیادە بکەن تێلاڤیڤ و حەیفا لەگەڵ خاک یەکسان دەکەین. ئەو فەرمانەی ئایەتوڵڵا خامنەییە بە ورد بەڕێوە چووە و بووەتە گەڵاڵەیەک.
Your Comment