بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: بە پێی ڕاگیرانی دوو هەفتەیی لۆرییە سووتەمەنییەکان لە سنووری حاجی ئۆمەران بە دانوستانە ئەنجام دراوەکان لەلایەن کونسوڵگەری ئێرانەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، بڕیار درا ئەو لۆریانە تا ڕاگەیاندنی دوایی و بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی دەروازەی سنووری بە پێی ستانداردە ڕاگەیێندراوەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئیزنی هاتوچۆیان لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە هەبێت.
بە پێی وتەکانی قایمەقامی پیرانشار ژمارەی 245 لپری مادەی سووتەمەنی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە ڕاگیرابوون کە بە هاوکاری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و بەرپرسانی دیکە، کێشەکان چارەسەر کران و لە دوێنێ 12 ڕەشەممەوە هەموو لۆرییەکان لە ئەو دەروازە سنوورییەوە ئیزنی هاتوچۆیان پێدرا و ڕەوتی چوونە دەروەیان بەرەو هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان، دوای بچڕانی پێوەندی پاڵاوگەی گەورەی دەوڵەتی جێگیر لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی لە نزیک دوو هەفتەی پێشەوە سنووری حاجی ئۆمەران بۆ پەڕینەوەی مادەی سووتەمەنییەکان داخرا.
Your Comment