نیگەرانی لە دۆخی شڵەژاوی کەمپەکانی ژێر دەستی کوردی سووریا

بەرپرسە ئەمریکییەکان کە پشتیوانی لە هێزە کوردەکانی سووریا دەکەن، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە زۆر بوونەوەی توندوتیژی لە کەمپەکانی نیشتەجێ بوونی بەندکراوانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕیوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم حەوتانەی دواییدا، چەند هەواڵ سەبارەت بە زۆر بوونەوەی توندوتیژی و کوژران لە گەورەترین کەمپی بنەماڵەی داعشییەکان لە ناوچەی ژیر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بڵاو بۆتەوە. بە پێی ئەم هەواڵانە، لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 10 حاڵەتی کوشتن لە کەمپی 62 هەزار کەسی ئەلهەول ڕووی داوە.

بەرپرسە ئەمریکییەکان هەروەها هۆشداریان دا کە داعش ژمارەیەک زۆر لە دانیشتوانی نێو کەمپی بە شێوەی قاچاخ بۆ حەسەکە و دەیرەزوور گواستەوە و مەترسی ئەوە هەیە بۆ بەڕێوە بردنی ئوپەراسیۆن لەم ناوچانە کەڵکیان لێ بگرن.

هەندێ لە ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریان داوە کە بۆ بردنە دەرەوەی ئەو کەسانە لە کەمپی ئەلهەول 2400 تا 3000 دۆلار پارە پێویستە بەڵام بۆ قاچاخی ئەندامانی داعش لە کەمپ 14000 دۆلار پێویستە.

News Code 36033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =