بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی موستەفەوی، جێگری سیاسی، هێمنایەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەم بارەوە وتی: بە پێشکەش کردنی ناسنامە بەو منداڵانە بەشێکی زۆری کێشەی ئەم کەسانە بە تایبەت لە بواری شۆناسەوە چارەسەر دەبێت.
ناوبراو وتیشی: پێشتر منداڵانی خاوەن دایکی ئێرانی و باوکی بیانی ناسنامەیان نەبوو و ئەمەش کێشەی زۆری پێک هێنابوو هەر بۆیە یاسایەک بە هاوکاری پەرلەمان و دیکەی ڕێکخراوەکان پەسند کرا و بە مەبەستی جێبەجێ کردن بۆ هەموو پارێزگاکان نێردرا.
ئەو بە ئاماژە بە دابەزینی ڕێژەی گەشەی جەماوەری وڵات، وتی: بێ گومان ئەمە دەبێتە کێشەیەک لە داهاتووی وڵات و پێویستە دام و دەزگا و ڕێکخراوە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها میدیاکان و بە تایبەت دەنگ و ڕەنگ بە شیوەی جیدی ئاوڕ لەم بابەتە بدەنەوە و کێشەکانی گەشە و زیادبوونی جەماوەر چارەسەر بکەن.
Your Comment