بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا لە هەوڵێکدا دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە حاڵێکدا کە کاروانێک جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکیان بۆ پشتیوانی لە بنکە نایاساییەکانی خۆی لە ناوچە جزیرە هێناوەتە سووریا، لە بەرانبەردا کاروانێکی نەوت و گەنمی دزراوی خاکی سووریایان ڕەوانەی عێراق کرد.
سەرچاوە خۆجەییەکان لە گوندی سویدیە لە ناوچەی یەعرەبیە، هەڵکەوتوو لە دوورترین خاڵی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکە، بە سانایان ڕاگەیاندووە کە کاروانێک بریتی لە 45 بارهەڵگر، بارهەڵگرێکی یەخچاڵدار و ژمارەیەک لۆریی پڕ لە جیهازات و مادەی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا یەکشەممە دوانیوەڕۆ لە ڕێگای ڕێڕەوی نایاسایی ئەلوەلیدەوە لە خاکی عێراقەوە هێنراوەتە سووریا تا لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جزیرە پشتیوانی بکەن.
هەروەها ئەو سەرچاوەگەلە ڕاشیانگەیاندووە کە نزیک بە 70 لۆری، تانکر و بارهەڵگری یەخچاڵداری هێزەکانی ئەمریکا و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی سەربازی هێزەکانی هەسەدە، لە هەمان ڕێڕەوەوە چوونەتە ناو خاکی عێراق. ئەو وەجبە هەروەها ڕێژەیەک نەوت و گەنمی دزراوی سووریا بۆ فرۆش و بەرز کردنەوەی ئاستی پشتیوانی لە گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئەمریکا لە ناوچەکە بووە.
Your Comment