پاڵپشتی ئەمریکا لە جودایی خوازەکانی سووریا قبووڵ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵانەی خۆی ئەمریکای بە پاڵپشتی لە جودایی خوازەکانی سووریا تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەشێک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی خۆی لە سەر پرسی قەیرانی سووریا و ڕۆڵی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە قسەی کرد.

لاڤرۆف بە تۆمەتبار کردنی کوردەکانی سووریا بە جودایی خوازی وتی پاڵپشتی ئەمریکا لە جودایی خوازەکانی سووریا، پێشێل کرانی بڕیارنامەی 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

ناوبراو وتی داگیر کردنی خاکی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە، دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە و پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارە جودایی خوازەکان بە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە وڵاتەکەی نایەوێت بە زۆرەملێ ئەمریکا لە سووریا دەربکات، بەڵام لە بەرانبەر داوای ئەوە دەکات کە ئەمریکییەکان هێرش نەکەنە سەر دەسەڵاتی ناوەندی سووریا.

News Code 35634

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =