بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی بەرگری لە مافی ڕۆژنامەوانانی هەرێمی کوردستان "مێترۆ" لە ڕاپۆرتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2020 لانیکەم 385 حاڵەتی پێشێل کرانی مافی ڕۆژنامەوانان و هەواڵنێران تۆمار کراوە.
بە پێی ئەو ئامارە چوار حاڵەتی داخستنی نووسینگەی کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و 163 حاڵەتی رێگری لە ڕووماڵ کردنی هەواڵ ڕووی داوە.
74 حاڵەتی دەستگیری ڕۆژنامەوان و هەواڵنێری بە بێ بەڵگەی دادگا و 48 حاڵەتی هەڕەشە و سووکایەتی بە ڕۆژنامەوانان تۆمار کراوە.
30 حاڵەتی دەستگیری پێچەوانەی یاساکانی ڕۆژنامەوانی و 8 حاڵەتی ئازاری ژنانی هەواڵنێر، 8 حاڵەتی وەرگرتنی بەڵێن نامە لە هەواڵنێران، 6 حاڵەتی خەسار لێدان و لەناو بردنی ئامێر و جیهازاتی ڕۆژنامەوانان و 42 حالەتی دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و 2 حاڵەتی خستنی پارازیت بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی پڕۆگرامە میدیایی و ئەلکترۆنییەکان تۆمار کراوە.
لە ئەو ڕاپۆرتە هاتووە کە لە ناوچە جێ ناکۆکەکان لە نێوان هەولێر و بەغداش 71 عاڵەتی ڕێگری لە کار کردنی هەواڵنێران، 30 حاڵەتی دەستگیر کردنی بێ بەڵگەی دادگا، 9 حاڵەتی دەست بەسەردا گرتنی جیهازات، 7 حالەتی هەڕەشە و سووکایەتی بە هەواڵنێران و دوو حاڵەتی ڕفاندنی هەواڵنێران تۆمار کراوە.
Your Comment