بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: ڕێبەرانی سێ وڵاتی ئەورووپایی هیچ کارێکیان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەکردووە.
وتیشی: بەرجام بە هۆی ئێرانەوە زیندووە نەک وڵاتانی ئەورووپایی.
ئەوەشی بە هاوتای فەڕەنسی خۆی وتووە کە لە سەردەمی ئێوەدا فرۆشتنی جیهازاتی شەڕ بە جەنایەتکارانی سعودی دەستیپێکردووە دەس لە قسەی پڕوپووچ بەرانبەر ئێران هەڵگرن.
جەختیشی کرد: ئەمە ئێوەن کە ناوچەکەی ئێمەتان شێواندووە دەس هەڵگرن لە پاراستنی جەنایەتکارانێک کە ڕخنەگرانی خۆیان ئەنجن ئەنجن دەکەن و چەکەکانی ئێوە بۆ کوشتنی منداڵانی یەمەنی بەکاردێننن.
Your Comment