کتێبی "هەر چی هەیە ڕاڤەیە" بڵاوکرایەوە

کتێبی «هەر چی هەیە ڕاڤەیە»، هاشم ئەحمەدزادە، لە لایەن چاپەمەنی گوتار، لە سەقز چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵی کتێبی کوردی، دوکتۆر هاشم ئەحمەد زادە لە پێشەکی کتێبە تازەکەیدا نووسیویەتی "دیسانەوە پێشەکی. دەستبەردار نییە پێشەکی. هێندێک نووسەر فێڵ لە پێشەکی دەکەن و ناوی دیکەی بۆ دەدۆزنەوە و سەرەتای کتێبەکانی خۆیانی پێ دەڕازێننەوە. “دەروازە”، “پێشبار”، “سەرەتا”، “دەستپێک” و هتد. بەڵام گۆڕینی ناوەکانیش چارەی کێشەکە ناکات. خوێنەر کە دەست دەداتە کتێبێک بیخوێنێتەوە، وەک دیاردەیەکی باو لە پێشەکیی کتێبەکەوە دەست پێ دەکات. یان لە پێڕستەوە دەست پێ دەکات. لە پێڕستیشدا. پێشەکی لە پێش هەموو ناواخنەکەدایە."

دەشڵێت:" بەم پێشەکییە حەز دەکەم ئەم کتێبە تازەیەی خۆمتان ئاراستە بکەم و ئاواتەخواز بم لە خوێندنەوەی چێژ وەرگرن و لە ناورۆکەکەی شتێک بۆ قووڵبوونەوەی زیاتر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەقی ئەدەبیدا هەڵکڕێنن. ئەم کتێبەش وەک چەند کتێبی دیکەم پێک هاتووە لە چەند وتار و دیمانە. خاڵی هاوبەشی هەموو وتارەکان کە هێندێکیان بۆ یەکم جار لێرەدا بڵاو دەبنەوە و هێندێک پێشتر لە گۆڤار و کتێبی دیکەدا بڵاو بوونەتەوە، ئەدەب و زمان و خوێندەوە و ڕاڤەیە. ناوی کتێبەکەم ناوە ‘هەرچی هەیە ڕاڤەیە!”.  

News Code 35527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =