AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٠ ٠٩:١٢

سەرۆکی یەکێتی زانایانی دیالە هۆشداریی دا:

دەزگا هەواڵگرییەکان دژی پێوەندی ئێران و عێراق پیلانیان داڕشتووە

دەزگا هەواڵگرییەکان دژی پێوەندی ئێران و عێراق پیلانیان داڕشتووە

سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی پارێزگای دیالە سەبارەت بە هەوڵی دامودەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ تێکدانی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباری عێراق، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی پارێزگای دیالە وتی: هەندێک لە ماڵپەڕەکان لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژاوایی پاڵپشتی دەکرین تا پێوەندی نێوان عێراق و ئێران تێک بچێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو وڵاتانە نایانەوێت پێوەندیی باشی نێوان عێراق و ئێران ببینن و لە ڕێگای پیلان ڕشتنەکانی خۆیانەوە، بەدوای تێکدانی دۆخەکە و سووکایەتی کردن بە ئەو پێوەندییە و بەلاڕێ بردنی ڕای گشتین.

News ID 35512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha