بە پێی هەواڵی مێهر، سەعوود مەلا لە وتووێژ لە گەڵ کوردستان24دا ڕایگەیاند: مەرجی ڕێککەوتن لە گەڵ حیزبەکانی یەکیەتی نیشتمانی کورد، گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریایە.
ناوبراو وتیشی: کێشەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ ENKS کێشەیەکی گرینگە و ئەم هێزانە دەبێ لە کوردستانی سووریا و ناوچە کوردنشینەکاندا هەبن.
ئەو هەروەها سەبارەت بە ئامانجی سەفەری خۆی بۆ هەولێر، وتی: بۆ ئاگادار کردنەوەی بەرپرسانی عێراق لە ڕەوتی دانووستانەکانی یەکیەتی و دۆخی کوردستانی سووریا و داوای هاوکاری، ئەم سەفەرەمان وەڕێ خستووە.
ڕێبەری ENKS سەبارەت بە ڕەوتی دانووستانەکانی یەکیەتی کوردانی سووریاش وتی: تا ئێستا هەنگاوی باشمان هەڵگرتووە و سەبارەت بە هەندێ مژار ڕێککەوتووین.
ئەو سەبارەت بە بۆچوونی ئەمریکاش وتی: هیوادارین ئەمریکا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بۆچوونێکی ئەرنی سەبارەت بە کوردەکان دەرببڕێت و هەروەها یارمەتی ئێمە بدات لەم قۆناغە تێپەڕین.
Your Comment