بە پێی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ناوچەکانی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا یەکێک لەو شوێنانەیە کە بنکە شاردراوەکانی داعشی تێدایە، تیرۆریستەکانی داعەش لەم مانگانەی دواییداهێرش و جووڵانەوەکانی خۆیان لەم ناوچە هەستیارە زیاتر کردۆتەوە و ئەم ناوچە بەهۆی بیاوانی بوونیەوە جێگایەکی شیاو بۆ گەشەی زیاتری داعشە.
هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و خەباتگێڕانی بەرەی خۆڕاگری لە کاردانەوە بەم هێرشە تیرۆریستییانە، هەوڵیان دا ناوچەکە خاوێن بکەنەوە و ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن.
ئەمریکا ڕاوێژ بۆ تیرۆریستەکان دەکات
بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتوون، ئەمریکییەکان جگە لە پاڵپشتیی سەربازی، تیروریستەکانی داعش لە سووریا و سنورە هاوبەشەکانی لە گەڵ عێراق دەگوازنەوە و بۆ بەڕێوە بردنی ئوپەراسیۆنە تیروریستییەکان ڕاوێژیان پێ دەدەن.
ئێستا، ئەرتەشی تیرۆریستی ئەمریکا 8 هەزار و 220 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ڕوبەری ناوچەی ئەلتەنەف لە باشووری سووریایان داگیر کردووە و بنکە سەربازییەکانیان لەم ناوچە، تیرۆریستەکانی داعش پشتیوانی دەکات تا بتوانن ئاسایشی ناوچە تێک بدەن و هێرشەکانی خۆیان دژی هێزەکانی سووری زیاد بکەنەوە.
نابێ لە بیر بکەین ناوچەکانی ڕۆژئاوایی و باشووری پارێزگای دەیروزوور و ڕۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای حومس، خاڵی پێک گەیشتنی ئەو مەوداە ستراتیژیکەیە کە تاران بە دیمەشق و زەریای مەدیتەرانەوە پێوەند دەدات و هەر ئەمەش نیشاندەری گرینگایەتی ئەم ناوچە لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە.
ڕێگای تاران مەدیتەرانە ئابووری ناوچەکە دەگۆڕێت
ئەمریکا هەموو کات لە ڕێخستنی ڕێگای تاران- مەدیتەرانە ترساوە و لەم ساڵانەی دواییدا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەوڵیان داوە هێمنی ئەو ناوچە بخەنە مەترسییەوە چونکوو باش دەزانن ئەم ڕێگایە گٶڕانێک لە ئابووری ناوچەکە پێک دەهێنێت.
ئاکامە ئەرێنییەکانی ئەم ڕێگایە تەنیا لە هەناردە کردنی کاڵای ئێرانی بۆ بازارەکانی سووریا و مامەڵەی ئابووری کورت ناکرێتەوە. ئەم ڕێگایە دەفرایەتی ئەوەی هەیە بۆشاییەکانی بەشی ڕێگا و بان و هەروەها بازرگانی ئاسمانی پڕ بکاتەوە و هەروەها ڕێگا بۆ چوونە ناو بازاڕە ئەورووپییەکان بۆ ئێران دەکاتەە.
ئیستا گەر هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەم ڕێگایە چاوپۆشی لێ بکرێت و تەنیا ئاکامە ئابوورییەکانی لە بەرچاو بگرین، خاوێن کردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژئاو و باشووری دەیروزوور و ڕۆژهەڵات باشووری ڕۆژهەڵاتی حومس لە سەرووی کارەکانی تاران و دیمەشقە.
Your Comment