بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 101 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 55 هەزار و 438 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 237 هەزار و474 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 4 هەزار و 326 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment