هیچ پاساوێک نییە بۆ ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەی گەلەکەمان

بەشێک لە زانایانی ئایینی لە سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مافی ڕەوای هاونیشتمانیان دەزانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێک لە زانایانی ئایینی لە سلێمانی ڕایانگەیاند،  خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی دژی گەندەڵی مافێکی یاسایی و داواکاریەکی شەرعی ڕەوایە، بەتایبەتی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی چاکسازی دەنگیانداوە و مافێکی سروشتی خۆیان بەروبوومەکەی بە چاوی خۆیان ببینن، نەک هەر بە قسە و بەڵێن، دەشڵێن، "کوشتن تاوانێکە گەورەتر لە ڕووخاندنی کەعبەی پیرۆز، بۆیە بە هیچ پاساوێک ناکرێت خوێنی رۆڵەی ئەم گەلە لەناوخماندا بڕژین".

بەشێک لە زانایانی ئاینی لە سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانی سەرشانمان بۆ جەماوەری مسوڵمانی کوردستان و خەڵکی خرۆشاو و دەسەڵاتداران و بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی و ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی دژی گەندەڵی مافێکی یاسایی و داوایەکی شەرعی ڕەوایە، بەتایبەتی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی چاکسازی دەنگیانداوە و مافێکی سروشتی خۆیان بەروبومەکەی بەچاوی خۆیان ببینن، نەک هەر بە قسە و بەڵێن".

مامۆستایانی ئایینی شاری سلێمانی لە بەیاننامەکەدا هێناویانە: داوای خەڵکی بۆ چاکسازی و بەهەدەرنەدانی داهات و پێدانی مووچە و شایستەی دارایی خەڵک داوایەکی ڕەوایە و ئێمەش وەک مامۆستایانی ئایینی هەمان داوامان هەیە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، پێویستە لەسەر حکومەت گوێ لە خەڵکی ناڕازی و جەماوەری خەڵکی کوردستان بگرێت، چونکە "داوای خەڵکی بۆ چاکسازی و بەهەدەرنەدانی داهات و پێدانی مووچە و شایستەی دارایی خەڵک داوایەکی ڕەوایە و ئێمەش وەک مامۆستایانی ئایینی هەمان داوامان هەیە و ئەرکی سەرشانی دەسەڵاتە وەڵامی کرداری بۆ ئەو داوایە هەبێت".

لە بەیاننامەکەی زانایانی ئاینی لە سلێمانی ئەوە هاتووە، "کوشتن تاوانێکە گەورەترە لە ڕووخاندنی کەعبەی پیرۆز، بۆیە بە هیچ پاساوێک ناکرێت خوێنی رۆڵەی ئەم گەلە لەناوخماندا بڕژین، مرۆڤەکان لە خانوو و کۆشکەکان بەنرخترن، هەرچۆنێک بێت دەچێتە خانەی براکوژی کە قێزەوترین کاری حەرامە و هاوسۆزین لەگەڵ شەهیدەکان و جەرگ سووتاوەکان ".

News Code 35190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =