بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە ٣٨٩ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و٨٧٤ کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ٩٤٨ هەزار و ٧٤٩ کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ٦٥٨ هەزار و ٢٩٢ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment