پێدانی ئینترنێتی خێرا بە گوندەکانی کوردستان/ گرینگی دان بە گەشتیاریی هەورامان

پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پێوەندییەکان بە جەخت لەسەر گرینگایەتی پەرەپێدانی ژێرخانی ئینترنێت لە پارێزگا، وتی:

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا وێڕای گرینگ وەسف کردنی کەرتی گەشتیاری لە هەورامان، لەسەر زەوورتی دابینی ئینیرنێتی خێرا لە ئەو ناوچە جەختی کرد.

ناوبراو سەبارەت بە هاوتچۆی ئەستەم بە بۆنەی شاخاوی بوونی هەورامان وتی: ئەو ناوچە گازی سروشتیی بۆ ڕۆشتووە و ڕێگاکەشی قیرتاوە، کار کوردستان ئەستەمە بەڵام هەر دەکرێت.

وەزیری پێوەندییەکانیش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: کوردستان لە باری پێوەندییەوە سەرەنجی کەمی پێ دراوە کەواتە ئەبێ لە یەک تا دوو مانگی داهاتوو کارەکانی کوردستان کۆتایی بهێنین.

لە ئەو کۆبوونەوە کە بە مەبەستی شوێنگیری تەواو بوونی دابینی مۆبایل و ئینترنێتی خێرای گوندەکانی کوردستان بەڕێوە چوو، وا بڕیار درا کە تا ٢ هەفتەی داهاتوو جیهازاتی پێوەندیدار بە ١١٠ سایتی مۆبایل لە گوندەکان دابین بکرێت کە هەر لە ئەم هەفتەیە ٥٠ سایتی دابین دەبێت.

دابینی جیهازاتی گواستنەوە بۆ بەرز کردنەوەی هێزی ئینترنێتی خێرا ADSL) ۵۰ ی گوند) یش تا کۆتایی ئەم هەفتە ئەنجام دەبێت.

News Code 34892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =