بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: دڵنیاین ئەوەی کە ئەمڕۆ لە هێزی دەریایی سوپا ڕوو دەدات، درێژەی ڕوانینی قووڵ و ستراتیژیی ئایەتوڵڵا خامنەیی و فەرماندەیی گشتی هێزەکانە.
ناوبراو جەختی کرد: هەر ئەو جۆرە کە رێبەری باڵا فێرمانی کردووە کە نەخشەڕێگای ئاسایش، هێز و سەربەخۆیی وڵات لە ڕێگای بەهێز بوونەوە تێدەپەڕێت، ئەو مەنتیقە لە کۆمەلگای ئێمە لە ئارادایە و ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ نیشانەی ورەی نەبەزینی نەتەوەیەکی گەورە لە بەرانبەر گوشارگەلێکە لە ئاستی جیهانی.
سەرلەشەکر سەلامی کەنداوی فارسی قەڵغانی پتەوی بەرگری ئێرانی ئیسلامی و شوێنی پێکگەیشتنی هێزەکان لەگەڵ یەکتر وەسف کرد و وتی: ئێرە ناوچەی ستراتیژیکی ئابووری جیهانییە و ئێران لە دابین کردنی ئەو ناوچە دەریاییە گرینگە ڕۆڵی باش و تایبەتی گێڕاوە.
فەرماندەی گشتی سوپا لە دریژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بۆ بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خۆمان بە جوگرافیایەکی تایبەت سنووردار نابینەوە، وتی: ئەگەر کەسانێک بیانەوێت بەرژەوەندی ئەم نەتەوە و وڵاتە واتا ئێران بخەنە مەترسییەوە بەدڵنیاییەوە هیچ شوێنێکی ئەمنیان لە سەر گۆی زەوی نابێت.
Your Comment