پارێزگاری هەولێر بە هۆی تووشبوون بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد

دوای ماوەیەکی زۆر لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی  هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە ماڵباتی د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند: دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشکەوتنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی گەڵاڕێزان، پارێزگاری هەولێر لە دەرەوەی هەرێم کۆچی دوایی کرد. 

رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە. دواتر بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکرا.

News Code 34845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =