بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت وتی: ئێستا هەلێک بۆ دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا ڕەخساوە کە هەڵەکانی ڕابردوو قەرەبوو بکاتەوە و بە ڕێز بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان، بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی.
سەرۆک کۆمار بە جەخت لە سەر سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە شەڕی ئابووری سەپێندراو لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە، وتی: خەڵکی ئێران بە بەرخۆدانی قارەمانانەی خۆیان لە بەرانبەر شەڕی سەپێندراوی ئابووری، سەلماندیان کە سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا شکست دەهێنێت.
حەسەن ڕۆحانی وتیشی: ئێستا کاتی ئەوەیە کە لە سێبەری هاوکاری ئێران و دراوسێکان، ئاسایش و گەشە لە ناوچەکە ببینین و ڕێگای سەقامگیری و گەشەی ئابووری ئێران، خێراتر بچێتە پێشەوە.
Your Comment