AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٧ ١١:٥٨

جێگری فەرهەنگی شارەوانیی سنە هەواڵی دا:

فێستیڤاڵی مۆسیقای خانەقایی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی مۆسیقای خانەقایی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

جێگری فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانیی سنە لە بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای خانەقایی بە بۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەبیع و هەفتەی یەکگرتوویی وتی: دەف لە کوردستان پێگەیەکی بەرزی هەیە و دەنگی دەف لە خانەقا و تەکیەکان و ڕێوڕەسمی موولوودی خوێنی بەتایبەتی لە مانگی ڕەبیعولئەوەل بەردەوام بووە.

ناوبراو زیادی کرد: پارێزگای کوردستان جەمسەری مۆسیقای عیرفانیە و هەر بۆیە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای خانەقایی بە بۆنەی هاتنی هەفتەی یەکگرتوویی لە شاری جیهانی مۆسیقا بەڕێوە دەبەین کە ئەمساڵ بەبۆنەی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە دەچێت.

نەجەفی ڕاشیگەیاند: ئەوانەی کە دەیانەوێت لە ئەو فێستیڤاڵە بەشداری بکەن لە دوو بەشی تەک نەوازی دەف و مەولوودی خوێنی دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان بنێرن بۆ ناونیشانی فێستیڤاڵەکە.

ناوبراو دوایین مۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکانی تا ١٥ ی خەزەڵوەر ڕاگەیاند.

News ID 34596

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha