AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٩ ١٧:٠٧

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران:

تا کاتێک ئەمریکا نەگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دانوستان ناکەین

تا کاتێک ئەمریکا نەگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دانوستان ناکەین

وتەبێژی دەوڵەت وتی: بە بێ گەرانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لابردنی هەموو گەمارۆکان و قەرەبوو کردنەوەی هەموو خەسارەکان کە لە ئێران دراوە، دانوستان و گفتوگۆ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: یەکێک لە دەستکەوتەکانی دەوڵەت لە بواری نێودەوڵەتی کە ئەنجامی بەرخۆدانی کۆمەلگای ئێران بوو، هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بوو کە دەستکەوتێکی گرینگ لە بواری نێودەولەتی دێتە ئەژمار.

وتەبێژی دەوڵەت وتیشی: ئێوان حەزی لە چەک نییە، بەڵکوو حەزی لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری و هاوکاری ناوچەییە. چەکی ئیرانی بەس یەکێک لە پێداویستییەکان لە بواری بەرگریە.

ڕەبێعی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پلانەکان بۆ هاوردە کردنی چەکی ستراتیژیک و هەناردە کردنی دوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران وتی: هەر لە سەرەتاوە گەمارۆکان لەسەر ترساندنی ئێران دانرابوو. ئێمە لە ئەوەی کە ناوچەکە ببێتە هوماری چەک و تەقەمەنی نیگەرانین. جارێ لە ئەو بوارە پلانێکی تایبەتمان نییە بەڵام هەر کات بە پێویستی بزانین بە پێی ڕێسای نێودەوڵەتی و مافی خۆمان هەنگاو دەنێین.

ناوبراو لە وەڵامی هەواڵنێری مێهر لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هەیە ڕایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر ئەمریکا نەگۆڕاوە و بە بێ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکان لە نەتەوەی ئێران، ئێمە هیچ کات ناگەڕینەوە سەر مێزی دانوستان.

News ID 34503

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha