بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شه‌مه مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ دانا عەبدولکەریم حەمە سالح وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێ کردنی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
له‌و دیدارەدا دوایین بارودۆخی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌شداری کۆمپانیا به‌هێزه‌کانی ئێران له پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چاره‌سه‌رکردنی به‌شێک له کێشه‌کان له ناویان دا پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی کۆمپانیا ئێرانیه‌کانی به‌شدار له پڕۆژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان خرایه به‌ر باس و گفتوگۆوه.
Your Comment