کۆبوونەوەی کۆنسوڵی ئێران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان

دیداری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ کردنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شه‌مه‌ مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ دانا عەبدولکەریم حەمە سالح وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ کردنی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

له‌و دیدارەدا دوایین بارودۆخی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌شداری کۆمپانیا به‌هێزه‌کانی ئێران له‌ پڕۆژه‌ ئاوه‌دانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، چاره‌سه‌رکردنی به‌شێک له‌ کێشه‌کان له‌ ناویان دا پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی کۆمپانیا ئێرانیه‌کانی به‌شدار له‌ پڕۆژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆوه‌.

News Code 34464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =