بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق کە لەم دواییەدا دژی حەشدی شەعبی هەڵوێستی گرتبوو، لە لێدوانێکدا لە قسەکانی خۆی پاشەکشێی کرد و وتی کە قسەکانی پێچەوانە خوێندراوەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: من دژی حەشدی شەعبی قسەم نەکردووە. لە زمانی منەوە قسەیەکیان بڵاو کردبووەوە کە من نەموتبوو.
زێباری جەختی کرد: لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕە هەمبوو خەیانەتم لێکرا.
ناوبراو وتی: حەشد هێزێکی موجاهیدە و کەس ناتوانێت بێ ڕێزی بە گیان فیداییەکانی بکات.
Your Comment