تۆڵەی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانیمان کردووەتەوە، هێشتا تۆڵەی خۆی ماوە

ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە کردنە ئامانجی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەد وتی: ئەو کارە بەس تۆڵەی پێکانی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تیرۆری سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانی هەڵەی ستراتیژی ئەمریکا وەسف کرد وو تی: ئەمریکییەکان ئەبێ لە ناوچەکە بچنە دەرەوە و ئەگەر ئەمڕۆ نەچنە دەرەوە،  سبەی درەنگە و لە ناوچەکە خەساری جیدی دەبینن.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر پێکانی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی و شەهید کردنیان و زیادی کرد: ئێران تۆڵەی پێکانی ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی بە هاویشتنی ١٣ مووشەک بەرەو بنکەی ستراتیژیکی عەین ئەسەدی کردەەوە بەڵام تۆڵەی خوێنی سەردار سولەیمانی گەورەتر لەوەیە کە ئەمریکییەکان بیری دەکەنەوە.

News Code 34453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =