بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موحیی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی مسیرە ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان ئەبێ لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەگەر خۆیان نەچن بە مردووی دەچنە دەرەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئەمریکییەکان پێداگری بکەن لەسە مانەوەیان لە عێارق، بەهێزتر لە پێش لە بەرانبەریان دەوەستین.
محەمەد موحیی وتیشی: دیپلۆماسیش لە عێراق ڕۆڵی گرینگ لە دەکردنی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە دەگێڕێت.
موحیی درێژەی دا: بەرخۆدانی عێراق پشتی بە مستەفا کازمی بەستووە بۆ دەکردنی ئەمریکییەکان لە عێراق و جێبەجێ کردنی خواستی ئەوان.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا بە مانەوەی لە عێراق بەدوای ئاسایشی ئیسرائیل و بەڕێوە بردنی دانوستانی سەدە و بچڕانی پێوەندی نێوان ئێران، سووریا و لوبنانە.
Your Comment