بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن ، وەزیری دەرەوەی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا باسی لە هەندێ بابەتی ناوخۆیی و ناوچەیی کردووە.
فواد حسێن سەبارەت بە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق، وتی: ئاسایشی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەبێ بپارێزرێت و ئەمەش تەنیا داخوازی ئەمریکاییەکان بووە.
لەبارەی هەڵبژاردنی پێش وەخت لە عێراقیش وتی : پێناچێت ئەو هەڵبژاردنە لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوەبچێت.
Your Comment