بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆنی سەردەم، بە فورات نیوزی ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی تورکیا شەڕی ئازەری و ئەرمەنی قووڵتر دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دۆخە کە وەک شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەناسرێت، لە ڕاستیدا شەڕی دەوڵەتی تورکە و بەشێکە لە پرۆژەی عوسمانی و ئامانجەکانی ئەو پرۆژەیە بەڕێوەبەریی ئاکەپە ماوەیەک لەوە پێش نەخشەیەکی تورکیای بڵاوکردبووە، ئەو ناوچەیەی لە خۆ دەگرت.
ناوبراو ئاماژەی بە ناردنی چەکدارە سوورییەکان کرد بۆ شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان و دەشڵێت: "لە هەر جوگرافیایەکدا کە دەیانەوێت داگیری بکەن و شەڕ بکەن، بە پاساوی ئەوەی پەکەکە و کوردی تیادایە دەست دەکەن بە هێرشی داگیرکەری و بەوەش بۆ هێنانەدیی ئامانجەکانی خۆیان، ئاستی درۆ گەورەکانیان و هەروەها دوژمنیایەتیان بەرامبەر بە کورد دەخەنەوەڕوو".
Your Comment